17. خوێنه‌ره‌وه له ناو ده‌قدا
v پاشماوه‌ی هونه‌ری داستان
-------------------------------------
● ده‌یڤید لاج (David Lodge)
o وه‌رگێڕ: د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده
خانمی به‌ڕێز، چۆن بوو که له خوێندنه‌وه‌ی به‌شی پێشوو دا هێنده‌ت که‌مته‌رخه‌می کرد؟ من له‌وێدا عه‌رزم کردی که دایکم لایه‌نه‌گری پاپ نه‌بوو. لایه‌نگری پاپ! ئه‌تۆ شتی وات به من نه‌گوت، جه‌ناب. خانمی به‌ڕێز، من تکات لێ ده‌که‌م که دیسان بیخوێنیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که من به ڕوونی، لانی که‌م ئه‌وه‌نده ڕوون که وشه‌گه‌ل بتوانن ڕاسته‌وخۆ ئامانجێکی ئا‌وا بپێکن، ئه‌و شته‌م به عه‌رزی جه‌نابت گه‌یاند. - که واته جه‌ناب من ده‌بێ لاپه‌ڕه‌یه‌کم جێ هێشتبێت. - نا، خانمی به‌ڕێز، - تۆ ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌کیشت جێ نه‌هێشتووه. - که واته ده‌بێ خه‌وم لێ که‌وتبێت، جه‌ناب. - خانمی به‌ڕێز، ڕێزی من بۆ ئێوه، ئیزنی خۆشاردنه‌وه له حه‌شارگه‌یه‌کی وا به ئێوه ڕه‌وا نابینێ. - که واته ده‌بێ بڵێم که من له‌م باره‌وه شتێک نازانم. - به‌ڵێ خانمی به‌ڕێز، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که من به هه‌ڵه‌ی ئێوه‌ی ده‌زانم؛ وه وه‌ک ته‌نبێکردنێک داوات لێ ده‌که‌م که تۆ هه‌ر ئێستا، یانی دروست ئه‌و کاته‌ی ده‌گه‌یه نیشانه‌ی خاڵی کۆتایی، بگه‌ڕێیه‌وه دواوه و سه‌رله‌به‌ری به‌شی پێشوو دووباره بخوێنیه‌وه.
من ئه‌و سزایه‌م له ڕووی بێ مبالاتی و یاخود زاڵمبوون، به‌سه‌ر ئه‌و خانمه‌دا دانه‌سه‌پاند، به‌ڵکو له ڕووی باشترین ئه‌نگێزه‌وه ئه‌م کاره‌م کرد؛ وه هه‌ر بۆیه‌شه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌م باره‌وه داوای لێبوردنی لێ ناکه‌م: - مه‌به‌ستم له‌م کاره به‌گژداچوونه‌وه‌ی زه‌وقێکی ناله‌باره که بێجگه له ئه‌و چووه‌ته ناو زه‌ینی هه‌زاران که‌سی تریشه‌وه، - ئه‌وانه له جیاتی ئه‌وه‌ی که به خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی ئا‌وا له زانیاری و مه‌عریفه‌ی کتێبه‌که که‌ڵک وه‌رگرن، که بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ی شیاوه بیخوێننه‌وه نسیبیان ده‌بێت، کتێبه‌که ڕاسته‌وڕاست ده‌خوێننه‌وه و به شوێن ڕووداوه‌کاندا وێڵن.
لاورێنس ستێرن ژیان و باوه‌ڕه‌کانی ڕێزدار تریسترام شه‌ندی (67-1759)
هه‌موو ڕۆمانێک ده‌بێ گێڕه‌ره‌وه‌یه‌کی، هه‌رچه‌ند غه‌یری شه‌خسیش بێ، هه‌بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ڕۆمانێک بۆگێڕاوێکی (narratee) هه‌بێت. بۆگێڕاو بریتییه له هه‌رجۆره وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک یاخود جێگرێک بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ی ڕۆمان له‌ناو خودی ده‌قه‌که‌دا. ئه‌مه‌ش ده‌کرێت وه‌ک ئه‌پۆسترۆفی ئاشنای ڕۆماننووسانی ڤیکتۆریایی، "خوێنه‌ره‌وه‌ی ئازیز،" شتێکی سودفه بێ، یان وه‌ک چوارچێوه‌ی "خانمی باتورست"ی کیپلینگ که پێشتر (به‌شی 7) باس کرا، شتێکی زه‌ریف بێ. له کاره‌که‌ی کیپلینگدا "من"ی گێڕه‌ره‌وه له هه‌مان کاتدا بۆگێڕاوی داستانێکه که سێ کاراکتێری تر که بۆخۆیان به‌رده‌وام له‌نێوان دوو ڕۆله‌که‌دا جێگۆڕکێ ده‌که‌ن، ده‌یگێڕنه‌وه. ئیتالۆ کالڤینۆ موسافیری شه‌وێكی زستانی‌ی خۆی به داواکردن له خوێنه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کات که بچێته ناو حا‌ڵ و هه‌وای وه‌رگرتن: "بحه‌سێوه. هۆشت کۆ که‌وه. هه‌رجۆره فکرێکی تر له خۆت دوور خه‌وه. بهێڵه با جیهانی ده‌وروبه‌رت کاڵ بێته‌وه. باشتر وایه ده‌رگاکه داخه‌ی؛ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که هه‌رده‌م له ژووره‌که‌ی تر هه‌ڵکراوه." به‌ڵام بۆگێڕاوه، هه‌رچه‌ند داڕشتراو، هه‌مووکاتێ شگردێکی ئاخافتنه، ئامرازێکه بۆ کۆنترۆڵکردن و پێچه‌ڵپێچکردنی هه‌ڵوێسته‌کانی خوێنه‌ره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا ده‌مێنێته‌وه.
لاورێنس ستێرن که گێڕانه‌وه‌که‌ی له‌به‌ر ڕووناکیی دیمه‌نی تریسترام شه‌ندیدایه، هه‌موو جۆره یارییه‌ک به پێوه‌ندیی گێڕه‌ره‌وه- بۆگێڕاو ده‌کات. ستێرن وه‌ک کۆمێدیه‌نێکی ساڵۆنی مۆسیقی که هێندێک لاساکه‌ره‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌ستنیشان ده‌کات، وه گالته‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کرداری خۆی یه‌کانگیر ده‌کات، هێندێک جار خوێنه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌کات به خانمێک یاخود پیاوێکی ماقوڵ و بۆ سه‌رگه‌رمکردن و ڕاهێنانی ئێمه، پرسیاریان ئاراسته ده‌کات، توڕه‌یان ده‌کات، ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرێت و پێیانهه‌ڵده‌ڵێت.
تریسترام شه‌ندی ڕۆمانێکی ته‌واو شازه که گێڕه‌ره‌وه‌که‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که ژیانی خۆی له سه‌ره‌تای فامکردنییه‌وه هه‌تا باڵغ‌بوونی لێک گرێ دا، به‌ڵام قه‌ت ناگاته ته‌مه‌نی دوای پێنج ساڵیی خۆی، چونکی ئه‌نجامی هه‌وڵی وه‌فادارانه و تێروته‌سه‌لی وه‌سف و شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕووداوه‌کان ده‌بێته هۆی لادانی بێ‌کۆتایی ئه‌و له بابه‌ته‌که. هه‌موو شتێک له شته‌کانی تر که پێشتر یان دواتر یان له شوێنی تر ڕوویان داوه ده‌به‌سترێته‌وه. وه‌ک یارییه‌ک، به‌ڵام به بێ هیچ ئاکامێک، تریسترام ده‌یهه‌وێ نه‌زمی کرۆنۆلۆژیک ڕاگرێت. له به‌شی نوزده‌هه‌مدا، که هێشتا هه‌ر له مێژووی به‌ر له دایکبووندا گیری خواردووه، ئه‌و ئاوڕ له چاره‌نووسی تانه‌ئامێزی باوکی ده‌داته‌وه که پتر له هه‌موو شتێک ڕقی له ناوی "تریسترام"ه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ژیا که به چاوی خۆی ئه‌وه ببینێ که کوڕه‌که‌ی به‌م ناوه گۆش درا، وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێویست نه‌با من ده‌بوایه به‌ر له‌وه‌ی ببامه مه‌سیحی له دایک ببام، من لێره‌دا باسێکی ئه‌م شته بۆ خوێنه‌ره‌وه ده‌که‌م".
ئه‌مه ئه‌و ڕسته‌یه‌یه (ئه‌و ئه‌مه دوای ئه‌و به‌شه‌ی که من له سه‌ره‌وه هێناومه‌ته‌وه، ئاشکرا ده‌کات) که ده‌بوایه سه‌ره‌داوێکی دابا به خانمی خوێنه‌ره‌وه، له‌مه‌ڕ لایه‌نگریی ئایینیی دایکی، چونکی، "خانم، ئه‌گه‌ر دایکم باپتیست بوایه، ئه‌نجامێکی وای لێ نه‌ده‌که‌وته‌وه." سه‌به‌به‌که‌ش، به پێی به‌ڵگه‌یه‌ک که تریسترام له ده‌قی خۆیدا چاپی ده‌کاته‌وه (به فه‌ڕانسه‌وی) ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک له خوداناسانی سۆربۆن له‌م دواییانه‌دا ئه‌م باوه‌ڕه‌یان سه‌لماندووه که ئه‌و مناڵانه‌ی تووشی مه‌ترسیی به‌زه‌حمه‌ت له دایکبوون ده‌بن، بۆ نموونه به ئامرازی هه‌ڵمیسین له دایک ده‌بن، به هێندێک شه‌رت و مه‌رج مه‌سحیان بکه‌ن. هه‌ر بۆیه له وڵاتێکی کاتۆلیکی ڕۆمیدا، ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه به‌ر له دایکبوون بکرێی به مه‌سیحی.
ته‌شه‌ر لێدان له کاتۆلیکه ڕوومییه‌کان (ئه‌و بۆخۆی نوێنه‌ری ئانگلیکه‌کانه) و زیاده‌ڕۆییکردن له ئاماژه‌دان به ئه‌ندامه تایبه‌تییه‌کانی له‌ش، تایبه‌تمه‌ندیی نووسینی ستێرنن که هێندێک جار به دژی خۆی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌تۆ ده‌بێ خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی زۆر تووڕه و تۆسن بی که به هۆی عه‌قڵ و حازرجوابیی ئه‌و له به‌رامبه‌ر "خانم"دا (زیندووبوونی به هۆی خاڵبه‌ندیی ئازاد و شازی ستێرنه‌وه زۆرتر دێته به‌ر چاو) و هاوڕێیی ئه‌و له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌وه، چه‌ک نه‌کرێی. له ڕاستیدا کارکردی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و له بابه‌ت لادانه بۆ شیکردنه‌وه و داکۆکیکردنه له هونه‌ری خۆی.
خانمه‌که داوای لێده‌کرێ که به‌شی پێشتر دووباره بخوێنێته‌وه، "بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زه‌وقێکی ناله‌بار... ئه‌وانه له جیاتی ئه‌وه‌ی که به خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی ئا‌وا له زانیاری و مه‌عریفه‌ی کتێبه‌که که‌ڵک وه‌رگرن، که بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ی شیاوه بیخوێننه‌وه نسیبیان ده‌بێت، کتێبه‌که ڕاسته‌وڕاست ده‌خوێننه‌وه و به شوێن ڕووداوه‌کاندا ..."
ئه‌وه شتێکی سه‌یر نییه که ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ئێستاشدا تریسترام شه‌ندی بووه‌ته کتێبی خۆشه‌ویستی ڕۆماننووسه ئه‌زموونییه‌کان و تیۆریسیه‌نه‌کانی ڕۆمان. هه‌ر ئه‌وجۆره‌ی له به‌شی پێشتریشدا ئاماژه‌م پێ‌کرد ڕۆماننووسانی مۆدێرنیست و پۆستمۆدێرنیستیش به شوێن ئه‌وه‌دا بوون که به شێواندن و دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی زنجیره‌ی زه‌مه‌نی و هۆکارێتی که به شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی چێژوه‌رگرتنیان له ڕۆمان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد، خوێنه‌ره‌وه له چێژه ساکاره‌کانی داستان بێبه‌ش که‌ن. ستێرن به ئیزندانی ئه‌وه‌ی که ئیشتیا و حه‌زه‌کانی زه‌ینی مرۆڤ فۆڕم و ئاراسته‌ی گێڕانه‌وه دیاری بکه‌ن، وه‌پێش جۆیس و ڤیرجینیا ولف که‌وتووه. وه یه‌ک له دروشمه‌کانی پۆئێتیکای مۆدێرنیستی بریتییه له "فۆڕمی فه‌زایی"، وه ئه‌مه‌ش به مانای به‌خشینی یه‌کێتییه به به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی له ڕێگای ئۆلگویه‌کی پێکهاتوو له مۆتیڤگه‌لی لێکلکاو، شتێک که ته‌نیا له ڕێگای "دووباره خوێندنه‌وه"ی ده‌ق به‌و شێوه‌ی تریسترام پێشنیاری ده‌کات وه‌دی دێت.
گفتگۆی تریسترام له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌وه‌کانی، سروشتی کاتیی ئه‌زموونی خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕادیکالتر فه‌زایی ده‌کات. ڕۆمان وه‌ک هۆده‌یه‌ک وێنا ده‌کرێت که تێیدا ئێمه‌ی خوێنه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گێڕه‌ره‌وه‌دا خه‌ڵوه‌تمان کردووه. به‌ر له‌وه‌ی که ورده‌کاریگه‌لی خۆمانه‌ی تێگه‌یشتنی خۆی بخاته ڕوو، بۆ نموونه، ئه‌و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که "مه‌به‌ستم ته‌نیا نووسینه بۆ مرۆڤی پرسۆک و مرۆڤێک که عه‌ودالی فێربوونه،" وه داوا له‌و خوێنه‌ره‌وانه‌ی که حه‌زیان له‌مجۆره وه‌سفکردنانه نییه ده‌کات که به‌سه‌ریاندا باز ده‌ن، وه ده‌ڵێت:
"---- ---- ده‌رگاکه پێوه‌ده ---- ----"
خۆی به زیره‌کییه‌وه ئه‌و متمانه‌یه‌ی به خۆی هه‌یه که ئێمه مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرین.
له‌و به‌شه‌ی که له سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، یه‌ک له ئێمه، خانم، ده‌نێردرێت که به‌شی پێشوو دووباره بخوێنیته‌وه "دروست ئه‌و کاته‌ی ده‌گه‌یه نیشانه‌ی خاڵی کۆتایی" (وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی باش و تایبه‌تمه‌ند به سروشتی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه). ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی که، به پێی قه‌راره‌که‌مان، له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا ده‌مێنینه‌وه، وامان لێ ده‌کرێت به هۆی متمانه‌ی ئه‌و هه‌ست به شانازی بکه‌ین، وه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌کرێت که دووره‌په‌رێز بین له خوێنه‌ره‌وه‌ی وه‌رنه‌گر و خوێنه‌ره‌وه‌ی ڕۆمان ته‌نیا وه‌ک داستانێک، "زه‌وقێکی ناله‌بار که بێجگه له ئه‌و چووه‌ته ناو زه‌ینی هه‌زاران که‌سی تریشه‌وه". لێره‌وه و له شوێنێکدا که خانم له تاریکییه‌کی ئاوادا له‌مه‌ڕ ئاماژه به کاتۆلیسیزمی ڕۆمیدا ماوه‌ته‌وه، ئێمه ناتوانین له به‌رامبه‌ر داکۆکیی نووسه‌ر له مێتۆدی خۆی پتر خۆ ڕاگرین.
t درێژه‌ی هه‌یه
<< Home